سلێمانی.. لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سلێمانی.. لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

سلێمانی.. لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

شوبات 27, 2023 11:35
سلێمانی.. لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
0

لایک

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە رووداوێكی هاتووچۆ لەسەر رێگەی دوکان-سلێمانی روویدا و لە ئەنجامدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی له‌ده‌ستدا، هاتووچۆی سلێمانیش دەڵێت، هۆکاری رووداوەکە خێرایی و پابەند نه‌بوون بووه‌ به‌ یاساو رێنماییه‌كانی هاتووچۆ.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆوه‌ له‌سه‌ر رێگای دوكان-سلێمانی له‌ نزیک ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون، كه‌سێک گیانی له‌ده‌ستدا كه‌ شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌.

ئەوەش خراوەتەڕوو، به‌پێی هێڵكاری تیمه‌كانی هاتووچۆ ده‌ركه‌وتووه‌ هۆكاری رووداوه‌كه‌ خێرایی و پابەند نه‌بوون بووه‌ به‌ یاسا و رێناییه‌كانی هاتووچۆوه‌، ئۆتۆمبێله‌كه‌ش له‌ جۆری تۆیۆتا لاندكرۆزه‌ر بووه‌ و كاتژمێر 3:15 خوله‌كی به‌ره‌یانی ئه‌مرۆ وەرگەڕاوە و سه‌ره‌تا شۆفێره‌كه‌ بریندار بووه‌، به‌ڵام دواتر له‌به‌ر سه‌ختی برینەكه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

En az 10 karakter gerekli