لە پاش فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا مووشەکی بالستی کیشوەربڕی “مینوتمەن-٣”ی تاقی کردەوە.
ڕۆژنامەی نیۆیۆرک پۆست ڕایگەیاند هێزی ئاسمانیی ئەمریکا لە بنکەیەکی ئاسمانی لە ویلایەتی کالیفۆرنیاوە ئەم مووشەکەی هەڵداوە و تاقیکردنەوەکە بە بێ کێشە ئەنجام دراوە.
مووشەکەکە پاش بڕینی مەودای ٦ هەزار و ٨٠٠ کیلۆمەتر، لە بنکەی تاقیکردنەوەی بەرگریی مووشەکی بالستیی رۆناڵد ڕێگان لە دورگەکانی مارشاڵ کە لە زەریای هێمن هەڵکەوتووە، کەوتە خوارەوە.
ئەمریکا دەڵێ چەند مانگ لەمەوبەر پلانی بۆ تاقیکردنەوەی ئەم مووشەکە داناوە بەڵام بە هۆی فەرمانی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان لە پاش زیاتر لە ٣٠ ساڵ، تاقیکردنەوەی ئەم مووشەکە کێشوەربڕە سەرنجی خراوەتە سەر.
مووشەکی مینوتمەن-٣ دەتوانێ سێ کڵاوەی ئەتۆمی هەڵبگرێت و نیۆیۆرک پۆست ڕایگەیاندووە ئەم مووشەکە یەکێک لە چەکەکانی بەرگریی ئەمریکایە و تەنیا لە وڵامی هێرشی ئەتۆمی بۆ سەر ئەم وڵاتە لە لایەن دوژمنانەوە، کەڵکی لێ وەردەگیرێت.
بڕیار وایە مووشەکێکی نوێ بە ناوی “سێنتینێل” ببێتە جێگرەوەی مووشەکی مینوتمەن-٣ کە لە ساڵی ١٩٧٠وە بەرهەم دێت و بە مووشەکێکی کۆن دێتە ئەژمار. ئەمریکا ٤٠٠ مووشەکی لەم جۆرەی هەیە کە لە ویلایەتەکانی کۆلۆرادۆ، مۆنتانا، نێبراسکا، داکوتای باکوور و ایۆمینگ هەڵگیراون. ئەم مووشەکە دەتوانێت بە خێرایی ٢٤ هەزار کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، مەدوای ٩ هەزار و ٦٦٠ کیلۆمەتر ببڕێت.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی