بەگوێرەی رێكەوتنی هەولێر و بەغدا، حكومەتی عێراق هەفتەی داهاتوو مانگانە 906 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەران دەنێرێت، شاندی هەرێمیش داوایكردووە، بەپێی یاسای بودجەی گشتی عێراق سەرجەم ئەو پشكەی كە لە بودجە بۆ هەرێم دیاریكراوە رەوانە بكرێت كە بڕەكەی 10 ترلیۆن و 867 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمابنەران و خانەنشینان و پێشمەرگە خەرجدەكرێت.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان، لەچوارچێوەی دانوستانی نێوان شاندی حكومەتی هەرێم و بەرپرسانی باڵای عێراق بڕیاردراوە هەردوولا پابەندی ئەو رێكەوتنە بن و مانگانە لەوادەیەكی دیاریكراودا پشكی هەرێم بنێرێت.
رێککەوتنەکەی هەرێم و بەغدا لە پێنج خاڵ پێکهاتووە کە تیایدا دەڵێت، “لیژنەیەکی هاوبەش بۆ لێکۆڵینەوە لە داهاتی نانەوتی پێکدەهێنرێت و وەزارەتی دارایی عێراق 50%ی داهاتی دەروازە سنورییەکان دەداتەوە هەرێمی کوردستان”.