وەزیری ناوخۆی عێراق: لەگەڵ ئێران رێککەوتووین

وەزیری ناوخۆی عێراق: لەگەڵ ئێران رێککەوتووین

ته‌مموز 8, 2023 17:40
وەزیری ناوخۆی عێراق: لەگەڵ ئێران رێککەوتووین
0

لایک

عەبدولئەمیر شممەری لە دەروازى سنووریی زەرباتییە لە پارێزگاى واست باشوورى عێراق هاوسنووری ئێران پێشوازیی لە ئەحمەد وەحیدی هاوتا ئێرانییەکەی کرد.

هەردوو وەزیر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان بۆ دەزگاکانی راگەیاندن خستەڕوو و عەبدولئەمیر شممەری رایگەیاند، “ئەمڕۆ لە دەروازى سنووریی زەرباتییە لە پارێزگاى واست بە دیاریکراوی لە بارەگای فەرماندەیی ناوچەی سێی پاسەوانی سنوور پێشوازییمان لە وەزیری ناوخۆی ئێران و شاندی یاوەری کرد و پێکەوە کۆبووینەوە”.

وتیشی “ئامانج لە سەردانەکە بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگیی و هاوکارییە بەتایبەت لە کۆنترۆڵکردنی سنووری نێودەوڵەتیی هەروەها ئامادەکاریی بۆ پێشوازیی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ شوێنە پیرۆزەکانی شیعەکان و بەشداریکردنیان لە چلە ماتەمینیی ئیمام حوسێن”.

ئاماژەی بەوەش دا، “رێککەوتین لەسەر هەماهەنگیی بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاریی لەنێوان هەردوولا و کردنەوەی بنکەی سنووریی هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵات بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی هاتوچۆ زیارەتکاران”.

En az 10 karakter gerekli