وه‌زاره‌تی دارایی ڕایگه‌یاند، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئازاری فه‌رمانبه‌رانی هەرێم به‌رده‌وامه و ئەمرۆ فه‌رمانبه‌رانی دوو وه‌زاره‌ت مووچه وه‌رده‌گرن.
به‌گوێره‌ی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئەمرۆ دووشه‌م مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی كاره‌با و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان دابه‌ش ده‌كرێت.
بۆ سبه‌ی سێشه‌میش فه‌رمانبه‌رانی هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی (ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار) مووچه وه‌رده‌گرن.
ئاماژە بەوەش دراوە، رۆژی چوارشه‌م پشووی فه‌رمییه، بۆ رۆژی پێنجشه‌م كۆتایی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئازار دێت و فه‌رمانبه‌رانی (سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه) مووچه وه‌رده‌گرن.