شارەوانی هەولێر هەڵمەتێکی تۆکمەی لەبارەی سەگی بێلانە دەستپێکرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • شارەوانی هەولێر هەڵمەتێکی تۆکمەی لەبارەی سەگی بێلانە دەستپێکرد

شارەوانی هەولێر هەڵمەتێکی تۆکمەی لەبارەی سەگی بێلانە دەستپێکرد

ئاب 12, 2023 17:04
شارەوانی هەولێر هەڵمەتێکی تۆکمەی لەبارەی سەگی بێلانە دەستپێکرد
0

لایک

سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر شەش بڕیاری دەركرد و یەكێك لە بڕیارەكانیش دەستپێكردنی هەڵمەتێكی تۆكمەیە بۆ گواستنەوەی سەگی بێلانە بۆ شەڵتەر بەشێوەیەكی خێرا.

شارەوانی هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە، لەپێناو پتەوكردن و كارەكردنی ڕۆڵی زیاتری بەڕێوەبەرایەتیەكان و كارە خزمەتگوزاریەكان  سەر لەبەیانی ئەمڕۆ شەممە عەبدولواحید ئەحمەد سەرۆكی شارەوانی هەولێر، بە ئامادەبونی كارزان عەبدولهادی جێگری سەرۆكی شارەوانی و لەگەڵ بەڕێوەبەری هەر شەش بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی و بەڕێوەبەری  خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی و بەڕێوەبەری پاركی سامی عەبدولڕەحمان و بەڕێوەبەری ئەندازەی پارك و باخچەكان و بەشێك لە بەرپرسی بەشەكان كۆبووەوە .

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، سەرۆكی شارەوانی هەولێر باسی لە “چەندین خاڵی گرنگ”ی خزمەتكردن بەمەبەستی برەودانی زیاتر بە ئاوەدانی و  پاك و خاوێنی ژینگەیی لە شاری هەولێر و هەروەها تەئكیدی لە سەر هەماهەنگیەكانی لایەنە پەیوەندی دارەكان و كارەكانی هاوڵاتیان كردەوە بە ئامانجی خزمەتكردنی باشتر.

بڕیارەكانی كۆبونەوەكە:

یەكەم:

دەستپێكردنی هەڵمەتێكی تۆكمەیی بۆ گواستنەوەی سەگی بێلانە بۆ شەڵتەر بەشێوەیەكی خێرا.

دووەم:

هەنگاونانی زیاتر بۆ جێبەجێكردنی كار و پڕۆژەكان و قیرتاوكردنی شەقام لە سنوری گشت بەڕێوەبەرایەتیەكان.

سێیەم:

بایەخدان بە پارك و باخچەكان و زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی لە شەقامە گشتیەكان و كۆلانەكاندا

چوارەم:

بەردەوام بوون لە بەدواداچونی تابلۆ و ڕیكلامەكانی بازرگانی هەروەها گۆڕینیان بۆ  زمانی شیرینی كوردی.

پێنجەم:

ڕێكخستنەوەی سەنتەری شار و گشت شۆستەو شەقامە گشتیەكان لە سەرپێچی و ناڕێكی بازاڕ بەشێوەیەكی گشتی و بناغەیی.

شەشەم:

چارەسەكردن و كۆكردنەوەی بەردەوامی  زبڵ و پاشماوەكان لە سنوری گشت شارەوانیەكاندا .

En az 10 karakter gerekli