بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، “هەرکەسێک چەکی بێ مۆلەتی لابێت و تەقەبکات و گرتەڤیدۆیەکانی لەتۆڕەکۆمەلایەتیەکان بڵاو بکاتەوە ،لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر دەکرێت.”
ئەمرۆ پێنچشەممە، 1-6-2023، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە دەستگیرکردنی تەقەکەرەکانی تیکتۆک و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کرد کە بەردەوام دەبن لە دەستگیرکردنیان.
دەقی راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە؛
“ئەوکەسانەی کەدەبنە هۆی بێزارکردنی هاونیشتمانیان و دیاردەی تەقەکردن لەتۆڕەکۆمەلایەتیەکان بلاودەکەنەوە و سەرپێچی یاسادەکەن، لەلایەن تیمەكانمان لە(بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر )دەستگیر دەکرێن..لەچوارچێوەی ئەم هەڵمەتەشدا لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر كەسێكمان دەستگیر كرد ،كە لە دەوروبەری شاری هەولێر تەقەی كردبوو، پاشان تۆماری ڤیدیۆیی ساتی تەقەكردنەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تیكتۆك) بڵاو كردبۆیەوە،رێکاری یاسای بەرامبەر گیرایەبەرو درایە دادگا.
لێرەوە دوپاتی دەکەینەوە فەرمانی بەڕێز(سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان )جێ بەجێ دەکەین لەسەر هەرکەسێک چەکی بێ مۆلەتی لابێت و تەقەبکات و گرتەڤیدۆیەکانی لەتۆڕەکۆمەلایەتیەکان بلاو بکاتەوە ،لەلایەن هێزەکانماوە دەستگیر دەکرێت لەهەرئاست و پۆستێکدابێت…”
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت