وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: دەبێت هەموو هاووڵاتییان نەوتی سپی وەربگرن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: دەبێت هەموو هاووڵاتییان نەوتی سپی وەربگرن

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: دەبێت هەموو هاووڵاتییان نەوتی سپی وەربگرن

شوبات 27, 2023 21:57
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: دەبێت هەموو هاووڵاتییان نەوتی سپی وەربگرن
0

لایک

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان راگەیەندراوێکی لەبارەی دابەشکردنی نەوتی سپی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، پڕۆسەى دابەشکردنی نەوتی سپی لە پارێزگا و دەورووبەرى شارەکان بەردەوام دەبێت، تاکوو تەواوى هاووڵاتییان لێی سوودمەند دەبن.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند: تا ئێستا نزیکەی 362 هەزار خێزان لە پڕۆسەی وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەندبوون و پڕۆسەى دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان کۆتایی پێهاتووە و لە دەوروبەرى شار و شارۆچکەکانیش پڕۆسەکە بەردەوامی هەیە.

لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا هاتوە،  تا ئێستا 72 ملیۆن و 231 هەزار و 348 لیتر نەوتی سپی، بەسەر هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستاندا لە پارێزگا جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دابەش کراوە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەشڵێت: پڕۆسەى دابەشکاری نەوت بەم شێوەیە بووە: لە پارێزگاى هەولێر 31 ملیۆن و 507 هەزار و 600 لیتر دابەش کراوە و 157 هەزار و 538 خێزان و لە پارێزگاى سلێمانی 24 ملیۆن و 97 هەزار و 800 لیتر دابەش کراوە و 120 هەزار و 489 خێزان و لە پارێزگاى دهۆک 15 ملیۆن و 986 هەزار و 800 لیتر دابەش کراوە و 79 هەزار و 934 خێزان و لە پارێزگاى هەڵەبجەش 639 هەزار و 148 لیتر دابەش کراوە و سێ هەزار و 195 خێزان لێی سوودمەند بوون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە سەرتاسەری کوردستان بڕی 72 ملیۆن و 231 هەزار و 348 لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە و 361 هەزار و 156 کەس لێی سوودمەند بوون.

لە کۆتاییشدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان راشیگەیاند: پڕۆسەى دابەشکردنی نەوتی سپی لە پارێزگا و دەوروبەرى شارەکان بەردەوام دەبێت، تاکوو تەواوى هاووڵاتییان لێی سوودمەند دەبن.

En az 10 karakter gerekli