سێ بەرپرسی باڵای پێشووی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سێ بەرپرسی باڵای پێشووی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرا

سێ بەرپرسی باڵای پێشووی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرا

حەیدەر حەنون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سێ بەرپرسی باڵای پێشووی عێراق دەرکردووە.

ئاب 6, 2023 14:14
سێ بەرپرسی باڵای پێشووی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرا
0

لایک

حەیدەر حەنون ئەمڕۆ یەکشەممە لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەریەکە لە عەلی عەلاوی، وەزیری پێشوی دارایی عێراق و بەڕێوەبەری نوسینگەی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشوی عێراق و بەڕێوەبەری پێشوی هەواڵگری بەتۆمەتی تێوەگلان لە دۆسیەی “دزی سەدە” دەرچووە و داوا لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و بریتانیا دەکات کە ڕادەستیان بکەنەوە.

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکوەزیران دەیەوێت هاووڵاتیان ڕۆڵیان هەبێت لە بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و وتی “بەرپرسانی سکرتارییەتەکانی باج، لە ئاستی باڵادا تێکەڵ بە خیانەت بوون و دۆسیەی دزی سەدە یەکێکە لە گەورەترین دۆسیەکانی دزی کە ئاشکراکراوە هەرگیز داناخرێت”.

راشیگەیاند، هەموو ئەوانەی داواکراون لە دۆسیەی دزی سەدەدا لە تاوانی گەورەوە تێوەگلاون کە قەبارەی گەندەڵییەکە زیاتر لە 100 ملیار دینارە، وتیشی، “رێککەوتن دەکرێت بۆ وەرگرتنەوەی داواکراوەکان لەگەڵ میسر و عومان”.

حەنون داوای لە ئەمریکا و بەریتانیا کرد، بەڕێوەبەری نوسینگەی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشوو، بەڕێوەبەری هەواڵگری و وەزیری پێشوی دارایی ڕادەست بکەنەوە بەهۆی تێوەگلانیان لە دۆسیەی “دزی سەدە”دا.

En az 10 karakter gerekli