دەسەڵاتی دادوەری عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ چوار بەرپرسی پێشووی عێراق دەرکرد، كه وەزیری پێشووى دارايى و هاوکارە نزیکەکانی سەرۆکوەزیرانی پێشوو، لەگەڵ فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی پارەكانيان و تۆمەتبارکردنی بە “ئاسانکاری” بۆ دەستبەسەرداگرتن 2.5 ملیار دۆلار لە دانانی باج.
ئەمڕۆ شەممە 4ـی ئاداری 2023، بەشی لێکۆڵینەوە لە ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، دوای ده‌ركه‌وتنی به‌ڵگه‌ی نوێ له‌سه‌ر چه‌ند به‌رپرسێكی پێشووی حكومه‌ت، به‌دزینی پاره‌ی باج، دادگای دووه‌می لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رخ كه تایبه‌ته به پرسه‌كانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ چوار به‌رپرسی باڵای حكومه‌ت ده‌ركرد.
ئەوەش هاتووه، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و لێكۆڵینه‌وه بۆ هه‌ریه‌ک له، وه‌زیری پێشووی دارایی و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و سكرتێری سه‌رۆكی حكومه‌ت و راوێژكاری سیاسی سه‌رۆكی حكومه‌ت، له حكومه‌تی پێشوو ده‌رچوو.
حکومەتی عێراق جەخت لەوەدەکاتەوە کە بە بەدواداچوونی راستەوخۆ بە هاوکاری ئەنجومەنی باڵای دادوەری و دەسەڵاتدارانی تایبەتمەند لە پرسەکانی دەستپاکی بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکان بۆ وەرگرتنەوەی ئەو پارانەی پەیوەستن بەو ئه‌مینداریه‌تی باجەوە کە بە (دزی سەدە) ناسراوە.