شارەزایەكی كەشناسی هەواڵە خۆشەكەی ڕاگەیاند و بڵاوی كردەوە، لە سبەینێوە شەپۆڵی گەرما پاشەکشە دەکات و هەفتەی داهاتوو كەشەوهەوا بە تەواوی فێنك دەبێت.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند: سبەی چوارشەممە بارستە هەوایەکی فێنک بە لاوازی داخیل بە ناوچەکانی هەرێمی كوردستان و عێراق دەبێت، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی تەدریجی دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن.
شارەزاكەی كەشناسی وتیشی: ڕۆژانی هەینی و شەممە و یەکشەممەی داهاتوو پلەکانی گەرما لەنێوان ٥–٨ پلەی سیلیزی دادەبەزێت.
هەروەها ڕایگەیاند: سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە ڕۆژی هەینییەوە زیاتر هەست بە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکرێت و كەشوهەوا بەشێوەیەكی گشتی ئاسایی دەبێتەوە.
هاوکات ئاماژەی بەوەش دا: کاریگەری ئەم بارسته هەوایە فێنكە بۆ ماوەی هەفتەیەك بەردەوام دەبێت، دواتر بەشێوەیەکی تەدریجی پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و شەپۆڵێکی دیكەی گەرما جێگەی دەگرێتەوە .