لە عێراق خۆپیشاندان دژبە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوید ئەنجام درا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لە عێراق خۆپیشاندان دژبە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوید ئەنجام درا

لە عێراق خۆپیشاندان دژبە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوید ئەنجام درا

ئەمڕۆ ھەینی لە ژمارەیەک شاری عێراق، خۆپیشاندان دژبە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوید ئەنجام درا .

ته‌مموز 1, 2023 10:14
لە عێراق خۆپیشاندان دژبە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوید ئەنجام درا
0

لایک

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، لە میانی خۆپیشاندانەکاندا، خۆپیشاندەران سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆزیان لە سوید کرد، ھەروەھا وەک ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز، ئالای سویدیان سووتاند.

ھەروەھا خۆپیشاندەران دروشمی “بەڵێ بەڵێ بۆ ئیسلام و نەخێر بەخێر بۆ سووتاندنی قورئانی پیرۆز” وتەوە و داوایان کرد کە رێوشوێنی توند بەرامبەر بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز بگیرێتەبەر.

ژمارەیەک زۆر لە لایەنگرانی سەدر، بە مەبەستی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانی ملیۆن لە شارەکانی باشووری عێراقەوە بەرەو بەغدا بەرێکەوتوون.

دوێنێ پێنجەشممە موقتەدا سەدر لە تویتێکدا کاردانەوەی توندی بەرامبەر بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن پەنابەرێکی عێراقییەوە لە سوید، نیشاندا و داوای کرد کە ئەمڕۆ ھەینی خۆپیشاندانی ملیۆنی لە بەردەم باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا ئەنجام بدرێت.

ھەروەھا سەرکردەی رەوتی سەدر داوای دەرکردنی باڵیۆزی سویدی لە عێراق پچڕاندنی پەیوەندییەکان لەگەڵ سوید کرد.

رۆژی 28ـی ئەم مانگە لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا، کەسێک بە رەچەڵەک عێراقی بە ناوی سەلوان مۆمیکا، لە بەردەم مزگەوتی ستۆکھۆڵم پایتەختی سوید، لە ژێر پاسەوانی پۆلیسدا قورئانی پیرۆزی سووتاند کە ئەو کارەیش کاردانەوەی توندی لێ کەوتەوە و لەسەر ئاستی عێراق و جیھان، بەتوندی سەرکۆنە کرا.

En az 10 karakter gerekli