دڵشاد شەهاب: پەیوەندییەکی باش لە نێوان هەرێم و ئازەربایجان هەیە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دڵشاد شەهاب: پەیوەندییەکی باش لە نێوان هەرێم و ئازەربایجان هەیە

دڵشاد شەهاب: پەیوەندییەکی باش لە نێوان هەرێم و ئازەربایجان هەیە

دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئازەربایجان لە ئاستێکی باشدان و لە داهاتوودا لە بواری بازرگانی و ئابووریدا باشتر دەبێت.

ته‌مموز 18, 2023 17:21
دڵشاد شەهاب: پەیوەندییەکی باش لە نێوان هەرێم و ئازەربایجان هەیە
0

لایک

دڵشاد شەهاب لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە باکو لەبارەی سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئازەربایجان و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە روونکردنەوەی دا.

وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم رایگەیاند، “کۆمەڵێک هاوبەشی هەن لە نێوان گەلی کوردستان و گەلی ئازەربایجاندا، هەروەها ئەو برا کوردانەی کە لێرەشن، بەشێکی زیندووی گەلی ئازەربایجانن، بەڵام بێگومان ئەو لێکنزیکبوونە و هاوبەشیە کولتووری و کۆمەڵاتیانەی هەن رێگە خۆشکەرن بۆمان”.

وتیشی “پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئازەربایجان ئاستێکی فەرمییە، وەکو هەرێمێکی فیدراڵی لە چوارچێوەی عێراقدا، ئازەربایجان وڵاتێکە هەنگاو دەنێت بۆ ژێرخانێکی بەهێز، دەکرێت هەرێمی کوردستانیش سوود لە ئەزموونی ئەو وڵاتە وەربگرێت”.

دڵشاد شەهاب باسی لەوەش کرد، “یەکێک لەو تەوەرانەی لە کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئازەربایجان باسکرا هاندانی وەبەرهێنەرانی ئازەربایجانە، کە بێن وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بکەن، سەرۆکی ئازەربایجانیش ئەمەی بەخۆشحاڵییەوە وەرگرت، دڵنیام لە داهاتووشدا شاندی بازرگانی و وەبەرهێنەران ئاڵوگۆڕی پێدەکرێت”.

راشیگەیاند “یەکێک لەو دەرفەتانەی دیداری سەرۆکی هەرێم و سەرۆککۆماری ئازەربایجان، لە ئەنقەرە لەکاتی رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆککۆماری تورکیا بووە، هەروەها پێشتریش لە کۆڕبەندی میونشن، سەرۆکی هەرێم ئامادە بوو لەوێدا و دیداری لەگەڵ سەرۆککۆماری ئازەربایجان هەبووە، نوێنەرایەتیکردنی گەلی کوردستان ئەو ئامادەبوونە بەهێزەیە کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەیەتی”.

En az 10 karakter gerekli