سەرۆکوەزیرانی سوید: سووتاندنی قورئان یاساییە، بەڵام کارێکی نەگونجاوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • سەرۆکوەزیرانی سوید: سووتاندنی قورئان یاساییە، بەڵام کارێکی نەگونجاوە

سەرۆکوەزیرانی سوید: سووتاندنی قورئان یاساییە، بەڵام کارێکی نەگونجاوە

لە پاش کاردانەوەکانی سووتاندنی قورئان لەلایەن هاووڵاتییەکی عێراقی لە سوێد، سەرۆکوەزیرانی سوێد رایگەیاند، پێویستە خەڵک دان بەخۆیاندا بگرن. هەروەها لەبارەی سووتاندنی قورئانیشەوە وتی، "یاساییە، بەڵام کارێکی نەگونجاوە."

حوزه‌یران 30, 2023 17:01
سەرۆکوەزیرانی سوید: سووتاندنی قورئان یاساییە، بەڵام کارێکی نەگونجاوە
0

لایک

رۆژی هەینی 30ـی حوزەیرانی 2023، ئۆلف کریستێرسۆن، سەرۆکوەزیرانی سوید لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “زۆر قورسە کە بتوانم بڵێم دەرئەنجامی ئەوە چی دەبێت؛ پێموایە کە خەڵکێکی زۆر هۆکاری ئەوەیان هەیە کە کاردانەوەیان هەبێت.”

سەرۆکوەزیرانی سوید باسی لە کاردانەوەکان بەرامبەر بە سووتاندنی قورئان کرد لە دەرەوەی سوێد و باسی لە ئەگەری هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەکانی سوێد کرد و رایگەیاند: “بەدڵنیاییەوە ئەوە شتێکی قبووڵکراو نییە کە خەڵک لە وڵاتانی دەرەوەی سوێد بەشێوەیەکی نایاسایی خۆیان بگەیێننە نێو باڵیۆزخانەی سوێد.”

ئەو وتانەی سەرۆکوەزیرانی سوێد دوای ئەوە هات کە خۆپێشاندەران لە بەغدا خۆیان گەیاندە نێو باڵیۆزخانەی سوێد لە بەغدا.

لەبارەی سووتاندنی قورئان، سەرۆکوەزیرانی سوید دەڵێت: “تەنیا لەبەر ئەوەی ئەنجامدانی هەندێک شت یاسایین، مانای ئەوەی نییە گونجاو بێت.” 

پەنابەرێکی عێراقی لە سوێد بە ناوی سەلوان مۆمیکا، لە یەکەمین رۆژی جەژنی قوربان، لە بەردەم گەورەترین مزگەوتی ستۆکهۆڵم، کۆپیێکی قورئانی پیرۆزی سووتاند.

سووتاندنی ئەو کۆپییەی قورئانی پیرۆز لە سەرانسەری وڵاتانی زۆرینە موسڵمانان و چەند وڵاتێکی دیکەش ناڕەزایی و سەرکۆنەکردنی بەدوای خۆیدا هێنا.

En az 10 karakter gerekli