کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی تۆمارکردنی پارت و هاوپەیمانێتییەکانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بۆ ماوەی 24 کاتژمێری دیکە درێژکردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 6ـی ئابی 2023 کۆمسیۆن رایگەیاند، وادەی تۆمارکردنی پارت و هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بۆ ماوەی 24 کاتژمێری دیکە درێژکراوەتەوە و رۆژی هەشتی ئەم مانگە کۆتا وادەیە.
کۆمسیۆن پێشتر رایگەیاندبوو کە 30ـی تەمموز کۆتا رۆژ بوو بۆ تۆمارکردنی پارت و هاوپەیمانێتییەکان بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ 6ـی ئاب درێژکرایەوە.
بڕیارە 18ی مانگی 12ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەبچێت، ئەوەش یەکەمین هەڵبژاردنی لەوجۆرەیە لە ساڵی 2013وە، لەکاتێکدا لە کەرکوک لە ساڵی 2005وە ئەو هەڵبژاردنە نەکراوە.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت