فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە قوتابخانەی مەشقی تایبەت (دبلن) لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد کەوتە خوارەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە سەرچاوەیەکی ئەمنی له بهغدا بە سۆمەرییە نیوزی راگەیاندووە، “فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە قوتابخانەی مەشقی تایبەت (دبلن) لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد كه تائێستا دیارنیه سهر به چ لایهنێكه كهوته خوارهوه، فڕۆکەکەش ڕادەستی ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش کراوە”.
ئاماژەی بەوەشکردوە، “تا ئێستا ڕون نەبووەتەوە کە ئایا فڕۆکەکە کەرەستەی تەقینەوەی هەڵگرتووە یان بۆ مەبەستی وێنەگرتن و چاودێریكردن بهكارهێنراوه”.
تائێستا هێزه ئهمنییهكان هیچ راگهیهنراوێكیان لهبارهی رووداوهكه بڵاونەکردووەتەوە.