حکومەتی عێراق مانگانە 700 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێرێت
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • حکومەتی عێراق مانگانە 700 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێرێت

حکومەتی عێراق مانگانە 700 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێرێت

ئه‌یلول 17, 2023 18:35
حکومەتی عێراق مانگانە 700 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێرێت
0

لایک

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ هەر سێ مانگی 9 و 10 و 11 مانگانە بڕی 700 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆران رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممەم 17ـی ئەیلوولی 2023، خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق راگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا بۆ هەر سێ مانگی 9 و 10 و 11، بڕی 700 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆران رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات.

کۆی گشتی پارەکە، “دەکاتە دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینار، کە پێدەچێت بەیەکەوە بە هەرێم بدرێت، هەروەها پارەکە لەلایەن هەردوو بانکی رەشید و رافیدەین دابین دەکرێت. رەنگە بەهۆی رێکارەکانەوە دوو رۆژی دیکە پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان”.

En az 10 karakter gerekli