ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ٧ـی شوباتی ٢٠٢٦، میدیاكانی ئۆكرانیا بڵاویان كرده‌وه كه له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆدا تۆڕی كاره‌بای نیشتیمانی ته‌واوی ئۆكرانیا به شاری كیێڤیشه‌وه به ته‌واوی پچڕاوه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ڕووسیا له رێگه‌ی هێرشێكی چڕی ئاسمانی تۆڕی كاره‌بای گشتیی له‌و وڵاته كرده ئامانج.
ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی “فرانس پرێس” بڵاویكردووه‌ته‌وه: هێرشێکی بەرفراوانی هێزەکانی ڕووسیا بۆ سەر ژێرخانی وزەی ئۆکرانیا له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌دا بووەتە هۆی پچڕانی کارەبا لە سەرانسەری وڵاتەکەدا.
جێی باسه، هه‌فته‌ی رابردوو كۆشكی كرێملین به ڕوونی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه هێزه‌كانی ڕووسیا له ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی كه كیێڤ به مه‌رج و داواكارییه‌كانی مۆسكۆ رازی ده‌بێت.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا