وادەی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە ئاشکرا دەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وادەی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە ئاشکرا دەکرێت

وادەی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە ئاشکرا دەکرێت

ئازار 19, 2023 08:41
وادەی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە ئاشکرا دەکرێت
0

لایک

ئەندامێکی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق زانیاری لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە دەدات و وادەی پەسەندکردنی پڕۆژەیاساکە ئاشکرا دەکات.

ئیخلاس دلێمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: پێشبینی دەکرێت پێش جەژنی رەمەزان یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق پەسەند دەکرێت.

راشیگەیاند: ئەو بڕەپارانەی بۆ پارێزگاکان تەرخانکراون بۆ مەبەستی خەرجکردنی وەبەرهێنان کە نەتوانرا لە ماوەی ساڵی داراییدا خەرج بکرێن، لە رەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023 جێگیر کرا.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەمەش میکانیزمێکی گونجاوه‌ و رێگە بە پارێزگاکان دەدات چالاکییە داراییەکان لە چوارچێوەی تەرخانکردنی ساڵانەی خۆیاندا ئەنجام بدەن.

En az 10 karakter gerekli