محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا باڵیۆزی سوید عێراق بەجێبهێڵێت و هەڵسوڕێنەری کاروباری عێراقیش لە باڵیۆزخانەی عێراق لە ستۆکهۆڵم بکشێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ـی تەمموزی 2023 باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا ئاماژەی بەوە داوە، “محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە وەزارەتی دەرەوە کرد، هەڵسوڕێنەری کاروباری عێراق لە باڵیۆزخانەی عێراق لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوێد بکشێنێتەوە”.
ئاماژەی بوەش داوە “داوا لە باڵیۆزی سوێد دەکات خاکی عێراق بەجێبهێڵێت، ئەوەش لە وەڵامی ئەوەی حکومەتی سوید دووبارە رێگەی داوە بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز و سووکایەتییکردن بە پیرۆزییەکانی ئیسلام و سووتاندنی ئاڵای عێراق”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت