ئەمڕۆ یەكشەممە سرود عەبدولقادر عەباس ڕاوێژكاری یاسایی رێكخراوی نێودەوڵەتیی بۆ مافەكانی مرۆڤ و كاروباری پەنابەران، لقی كوردستان-عێراق، دووپاتیكردەوە كە ١٥٠ چاودێری نێودەوڵەتیی چاودێری پڕۆسەی هەڵبژاردن دەكەن لە ههرێمی كوردستاندا و ئاماژەی بەوەشكرد هەڵبژاردنەكان بەبێ هیچ پێشێلكارییەكی بەرچاو بە ئاسانی بەڕێوەدەچن.
سروود عهبدولقادر بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پڕۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بە باشی و بە ئاسانی بەرەوپێش دەچێت، بەبێ ئەوەی تا ئێستا هیچ پێشێلكارییەكی بەرچاو ئەنجام بدرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : یەكێك لە ئەركەكانی رێكخراوەكە چاودێریكردنی هەڵبژاردنەكان و پێشكەشكردنی راپۆرتێكی وردە بە بەڕێوەبەرایەتی باڵا لە بارەگای رێكخراوەكە لە ئەمریكا.
ڕاشیگهیاند، كێشەی ئەو پەنجەمۆرەی كە هەڵبژاردنەكانی پێشوو ڕووبەڕووی بوو بوونهوه لەلایەن كۆمیسیۆنەوە چارەسەر كراوە، بە وەرگرتنی ئامێری پێشكەوتوو بۆ خوێندنەوەی دەم و چاو.
راوێژكاری یاسایی رێكخراوی نێودەوڵەتیی بۆ مافەكانی مرۆڤ و كاروباری پەنابەران، لقی كوردستان ئهوهشی وت، رێكخراوەكە ١٥٠ چاودێری نێودەوڵەتیی راهێنراوی باشی لە پارێزگاكانی هەرێم جێگیركردووە، بۆ مهبهستی رووماڵكردنی پڕۆسەی هەڵبژاردن.
هەروەها ئاشكراشی كرد، دوای تەواوبوونی دەنگدانەكە راپۆرتی كۆتایی ئاراستەی بارەگای رێكخراوی مافی مرۆڤی نێودهوڵهتیی دەكرێت.