کونسوڵی تورکیا بۆ سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: ئامانجمان بەرزکردنەوەی رێژەی وەبەرهێنانە لە هەرێم

کونسوڵی تورکیا بۆ سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: ئامانجمان بەرزکردنەوەی رێژەی وەبەرهێنانە لە هەرێم

د.مـحـەمـەد شـوکـری، سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان لـە ئـۆفـیـسـی تـایـبـەتـی خـۆی لـەگـەڵ مـەمـەد مـەولوود یـاقوت، کـونـسـوڵـی کـۆمـاری تـورکـیـا لـە ھـەرێـم و شـانـدێـکـی یـاوەری کـۆ بووەوە.

حوزه‌یران 12, 2023 11:48
کونسوڵی تورکیا بۆ سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: ئامانجمان بەرزکردنەوەی رێژەی وەبەرهێنانە لە هەرێم
0

لایک

لـە دەسـتـپـێـکـدا کـونـسـوڵـی گـشـتـیی تـورکـیـا سـتـایـش و پـێـزانـیـنـی خـۆی بـۆ ھـەمـوو ئـەو ھـاوکـاری و ھـەمـاھـەنـگـییـەی سـەرۆکـی دەسـتـە و فـەرمـانـگـەکـانـی حـکـومـەتـی ھـەرێـمـ لـەگـەڵ کـونـسـوڵـخـانـەی وڵاتـەکـەی لـە بـواری بـازرگـانـی و کـاری وەبـەرھــێـنـانـدا دەربـڕی و ھـیـوای خـواسـت پـەرەی زیـاتـر بـە کـاری ھـاوبـەشـی نـێـوانـیـان بـدرێـت و ئـەم جـۆرە کـارکـردنـە بـەردەوام بێت.

سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان پـاڵـپـشـتیـی خـۆی و دامـەزراوە پـەیـوەنـدارەکـانـی حـکـومـەتـی ھـەرێـم بـۆ وەبـەرھـێـنـەران و کـۆمـپـانـیـاکـانـی وڵاتـی تـورکـیـا لـە چـوارچـێـوەی یـاسـاکـانـی وەبـەرھــێـنـان پـیـشـان دا و لـە ھـەمـان کـاتـدا ھـیـوای خـواسـت ڕێـکـارەکـانـی تـایـبـەت بـە وەرگـرتـنـی ڤـیـزا و ئـاسـانـکـاری و ھـاوکـاریی زیـاتـر لـە فـڕۆکـەخـانـە و دەروازە سـنووریـیـەکـانـی وڵاتـی تـورکـیـا بـۆ وەبـەرھـێـنـەران و ھـاووڵاتـییـانـی ھـەرێـم زیـاتـر بـکـرێـت.

وڵاتـی تـورکـیـا یـەکـێـکـە لـە وڵاتـانـەی کـە زۆرتـریـن ئـاڵـوگـۆری بـازرگـانـی و ئـابـووری و وەبـەرھــێـنـانـی لـەگەڵ ھـەرێـم ھـەیـە، ڕێـژەیـەکـی بـەرچـاوی کـۆمـپـانـیـاکـان بـە تـایـبـەت لـە بـواری بـیـنـاسـازی و پـیـشـەسـازیی خـۆراکـدا لـە شـارەکـانـی هەرێم کـار دەکـەن.

En az 10 karakter gerekli