ساڵح حەسناوی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، “ھێشتا تۆمارکردنی حاڵەتەکانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون بەردەوامە و لەئێستادا، کۆنترۆڵکردنی تای خوێنبەربوون لە عێراق بەراورد بە ماوەکانی رابردوو، باشترە”.
داوایشی لە ھاووڵاتییان کرد کە لە رۆژانی جەژنی قورباندا، ئاژەڵەکانیان لە ماڵەوە سەر نەبڕن، بەڵکو لەچوارچێوەی رێنماییەکانی خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون لە کوشتارگەکاندا، سەریان ببڕن.
ساڵح حەسناوی داوای لە قەسابەکانیش کرد کە لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵەکاندا، پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی و وتی “پێویستە قەسابەکان لە کاتی سەربڕینی ئاژەڵەکان، دەستکێش لەدەست بکەن و و جلوبەرگی خۆپارێزیی لەبەر بکەن، ھەروەھا ئەو شوێنەی کە ئاژەڵەکانیان تیایدا سەردەبڕن، بە باشی پاکی بکەنەوە”.
1
پارێز کەریم، دکتۆری چارەسەری سرووشتی باس لە وردەکارییەکانی چارەسەری دەرزی ئاژنین دەکات
2
هۆكارەكانی بینینی خەوی ناخۆش چییە؟
3
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
4
ژەهری دووپشک چۆن بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێت ؟
5
بۆ یەکەمین جار لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی پسپۆڕی چاو (حکومی) دەکرێتەوە