خۆپیشاندەران سێ شەوە بۆ ناڕەزایەتیدەربڕین دژ بە کوژرانی نایل م. لەلایەن پۆلیسەوە لە شارە جیاوازەکانی وڵات دەڕژێنە سەر شەقامەکان.
جیراڵد دارمانین، وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، لە خۆپیشاندانەکانی شەودا 667 کەس دەستگیرکراون.
لە شاری نانتێرێی فەڕەنسا لەمیانی ئەو خۆپیشاندانەی دوێنی بۆ یادی گەنجە کوژراوەکە بەڕێوەچوو، گرژ و ئاڵۆزی لە نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران روویدا.
بهپێی ئهو ههواڵەی له میدیاکانی ئەو وڵاتە بڵاوكراوهتهوه، چالاکوانانی ناوچەی 12ـی پاریس یارییە ئاگرینەکانیان بەسەر بنکەیەکی پۆلیس تەقاندووە.
لە شاری ئۆبەرڤیلیێرس-ی پاریسی پایتەخت ئاگر لە 12 پاس بەردرا و ئەوانەی لە شاری ریمز بەسەر بنکەیەکی پۆلیسیان دادا، جلوبەرگی پۆلیسییان لە بنکەکە دزی.
لە شاری لیل باکووری فەڕەنسا بەشێک لە بینای شارەوانی سووتێنرا و ئاگر لە بینای سەنتەرێکی پەیوەندیکردن بەردرا.
تیمێکی تایبەتی پۆلیس بە ناوی RAID، لە شارەکانی لیل و رۆباکس و بۆردۆ خرانە ئامادەباشییەوە.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرکۆماری فەڕەنسا، کاتژمێر 13:00 بە کاتی ناوخۆ، ئیدارەی یەکەیەکی نوێی قەیرانەکان دەدات کە تایبەت بە رووداوەکانی ئەو وڵاتە دامەزراوە.
بەشێک لە فرۆشگاکان لە شاری مارسیلیا کە دووەم گەورەترین شاری وڵاتەکەیە تاڵان کران.
لەلایەکی دیکەشەوە مارکێتێک لە شاری نانت تاڵان کرا.
رووداوەکە چی بوو؟
رۆژی 27ـی حوزەیران لە شاری نانتێرێی فەڕەنسا، لە دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێک کە سێ کەسی تێدابوو و گوێیان بە ھۆشداری “بوەستە”ی پۆلیس نەدا، شوفێری ئۆتۆمبێلەکە بەھۆی دەسڕێژی پۆلیسەوە کوژرا.
لەبارەی رووداوەکە لێکۆڵینەوە دەستی پێ کرد و ئەو پۆلیسەی گومانی ئەوەی لێ کرا کە تەقەی کردبێت، دەستگیر کرا.