سوودانی بانگهێشتی کۆماری چیک دەکرێت

سوودانی بانگهێشتی کۆماری چیک دەکرێت

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بانگهێشتنامەیەکی لەسەرۆکی چیکەوە بەدەستگەیشت بەمەبەستی سەردانیکردنی ئەو وڵاتە.

ئایار 25, 2023 19:51
سوودانی بانگهێشتی کۆماری چیک دەکرێت
0

لایک

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران، ئەمڕۆ پێنجشەممە محەمەد شیاع سودانی پێشوازی لە یان لیپاڤسکی وەزیری دەرەوەی کۆماری چیک و شاندی یاوەری کرد.

بە پێی راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بەرزکردنەوەی هاریکاری دووقۆڵی لە بوارەکانی کشتوکاڵ، وزە، تەندروستی، گواستنەوەی ئاسمانی و خوێندنی باڵا کرا، هەروەها گفتوگۆ لەبارەی ڕێگاکانی زیادکردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و کۆماری چیک کرا.

سوودانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، عێراق ئاستەنگە ئەمنییەکانی تێپەڕاندووە و دەرگاکانی کراوەن بەڕووی هاوبەشی بەرهەمدار لەگەڵ هەموو دۆستان، جەختیشی لەوەکردەوە، دەرفەت بۆ کۆمپانیا چیکییەکان لەبەردەستدایە کە بەشداری لە پلانەکانی حکومەتدا بکەن بۆ بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری و مۆدێرنکردنی خزمەتگوزارییەکان.

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بە هەڵوێستە ئەرێنی و پشتیوانەکانی کۆماری چیک کرد بۆ هەوڵەکانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە شەڕی تیرۆر لە چوارچێوەی هەوڵەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و نوێنەرایەتی مەشقی ناتۆ لە عێراق.

وتیشی، “حکومەت هەوڵدەدات دیدگایەکی نوێ لە نێوان عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا دابڕێژێت لەسەر بنەمای پێداویستییە ڕاستەقینەکان و دیدگاکانی داهاتوو بۆ ئاستەنگەکان”.

لای خۆیەوە، یان لیپاڤسکی، وەزیری دەرەوەی چیک دووپاتیکردەوە کە حکومەتی وڵاتەکەی پێشوازی لە هەنگاوە ئابوورییەکانی عێراق دەکات، کە سەقامگیری و گەشەپێدانی بەردەوام بەرزدەکاتەوە، ستایشی ئەو ئاڕاستە ئەرێنییەی ئایندەی کرد کە حکومەتی عێراق دەیخاتەڕوو.

ئاماژەی بەوەشدا کە شاندێکی بازرگان و نوێنەری 20 کۆمپانیای چیک سەردانی عێراق دەکەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دەرفەتەکانی هاوکاری ئابووری هاوبەش.

وەزیری دەرەوەی چیک بانگهێشتی فەرمی سەرۆککۆماری وڵاتەکەی پێشکەش بە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد بۆ سەردانی کۆماری چیک بە مەبەستی پتەوکردن و پێشخستنی زیاتری پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان بۆ بەرژەوەندی هەردوو وڵاتی دۆست.

En az 10 karakter gerekli
Gönderdiğiniz yorum moderasyon ekibi tarafından incelendikten sonra yayınlanacaktır.