بە فەرمانی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دوو فڕۆکە بە مەبەستی گێڕانەوەی هاووڵاتییە عێراقییەکانی سوودان رەوانەی ئەو وڵاتە دەکرێت.
نووسینگەی راگەیاندنی سوودانی بڵاویکردەوە، لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران دوو فڕۆکەی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی ئەو عێراقییانەی لە سوودان گیریانخواردووە، رەوانەی ئەو وڵاتە دەکرێن.
هەروەها داواش کراوە وەزارەتی دەرەوە و دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان، هەماهەنگی ورد بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکانی سوودان بە زووترین کات بکەن.
بەپێی خەمڵاندنەکانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، نزیکەی 300 عێراقی لە ئێستادا لە سوودان هەن و وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەرقاڵی گەڕاندنەوەیانە.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت