نوێنەری نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئەمریکا دەست نیشان کرا

نوێنەری نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئەمریکا دەست نیشان کرا

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان تریفە عەزیز-ی وەک نوێنەری نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئەمریکا دەست نیشان کرد.

تەممووز 17, 2023 14:07
نوێنەری نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئەمریکا دەست نیشان کرا
0

لایک

نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە مەسرور بارزانی، تریفە عەزیز-ی لە جێی بەیان سامی عەبدولڕەحمان، وەک نوێنەری نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئەمریکا دەست نیشان کردووە.

تریفە عەزیز لە ماوەکانی رابردوودا، راوێژکاری باڵای سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان بوو، پێشتریش بۆ زیاتر لە 25 ساڵ لە ئەرکی جۆراوجۆردا لە ئەمریکا لە کەرتی گشتیی و تایبەتدا کاری کردووە، ھەروەھا لە نەوەدەکانی سەدەی رابردوودا نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان بوو لە واشنتۆن.

بەیان سامی عەبدولڕەحمان، دوای ھەشت ساڵی کارکردن وەک نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، دەگەڕێتەوە ھەرێمی کوردستان و وەک راوێژکاری باڵای سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دەرەوە و گۆڕانی ئاووھەوا دەستبەکار دەبێت.

پێشتریش بەیان سامی عەبدولڕەحمان بۆ ماوەی 10 ساڵ نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو لە بەریتانیا.

En az 10 karakter gerekli