تەندروستی جیهانی: خۆتان بۆ مەترسییەکی نوێ ئامادە بکەن

تەندروستی جیهانی: خۆتان بۆ مەترسییەکی نوێ ئامادە بکەن

سکرتێری رێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) دەڵێت: دوای کۆتایی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پێویستە جیهان خۆی بۆ نەخۆشییەکی کوشندەتر ئامادەبکات.

حوزه‌یران 16, 2023 12:12
تەندروستی جیهانی: خۆتان بۆ مەترسییەکی نوێ ئامادە بکەن
0

لایک

لەوتارێکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی تیدرۆس ئەدهانۆم، سکرتێری رێکخراوەکە رایگەیاند؛ کۆتایی هاتن بەباری نائاسایی ڤایرۆسی (COVID19) بەواتای کۆتایی هاتنی مەترسییە لەسەر تەندروستی جیهان نییە، هێشتا دەرکەوتنی ڤایرۆسە گۆڕاوەکان و شەپۆلە نوێکانیان بۆ سەر مرۆڤایەتی لە ژمارە یەکی لیستی مەترسییەکاندان.

راشیگەیاند؛ ئەو نەخۆشیانەی هەڕەشەن بۆسەر مرۆڤایەتی، ئێستا مەترسی بڵاوبونەوەیان لێدەکرێت و بەراورد بەڤایرۆسی (کۆڤید19) زیاتر کوشندەترن، بۆیە پێویستە لەئێستاوە ئامادەکارییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی  مەترسییەکان بکرێت.

ساڵانەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی کۆدەبنەوە و تاوتوێی تەندروستی جیهان و مەترسییەکانی سەر مرۆڤایەتی دەکەن، ژمارەی ئەو دەوڵەتانەی لەرێکخراوەکەدا ئەندامن زیاترەلە (194) وڵات.

En az 10 karakter gerekli