دوێنێ شەممە، ١٤ـی شوباتی ٢٠٢٦، له به‌رده‌واميى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق، لەگەڵ بەڕێز مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا کۆبووەوە.
لە کۆبوونه‌وه‌کەدا پەیوەندییەكانى ئەمه‌ریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و ئاسۆی هاریکاریی هاوبەشى نێوانيان خرایە بەر باس. نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانينی بۆ پشتگیریی ئه‌مه‌ريكا له عێراق و هەرێمی کوردستان-عێراق دووپات کردەوە.
هەروەها لای خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا جەختی لە پابەندیی وڵاتەکەی بۆ پشتگیرى له عێراق و هەرێمی کوردستان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه كرده‌وه، هه‌روه‌ها ستایشی پێگەی هەرێمی کوردستانی وەک هاوبەشێکی سەرەکی و فاکتەری سەقامگیری كرد.
هاوکات دۆخى سووريا و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونه‌وه‌کە بوو. تيايدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له پاراستنى مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له سووريايه‌كى يه‌كگرتوودا كرده‌وه.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا