نووسینگەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەی سوودانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.
ئاماژە بەوە دراوە، حکومەتی عێراق جددیە بۆ گەیشت بە چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ کێشەکەن لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
راشگەیەندراوە، ” لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوو حکومەت لەبارەی مووچە و بودجە کردووەتەوە بەپێی دەستوور.”
ئاماژە بەوەش دراوە، “سوودانی جەختیکردەوە لەوەی کە حکومەتی ئێستا پشت دەبەستێت بە بنەمای کارکردن بۆ پتەوکردنی سەقامگیرییەکی هەمیشەیی دوور لە جیاوازییەکان، هەروەها جەختیشی لەسەر جددیەتی حکومەت کردەوە لە دۆزینەوەی چارەسەری ریشەیی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان”.
سوودانی ئاماژەی بەوە کردووە، “حکومەت کاری کردووە و بەردەوامە لە کارکردن لەوەی کە کێشەیە یاسایی و ئیدارییەکان کاریگەرییان نەبێت لەسەر پێداویستییەکانی ژیانى هاووڵاتییانی عێراق بە هاووڵاتییانی هەرێمیشەوە.”
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت