ئەو گوندانەی کە ئیسرائیل داوای کردووە چۆلبکرێن نابێت هاوڵاتییان بگەرێنەوە

ئەو گوندانەی کە ئیسرائیل داوای کردووە چۆلبکرێن نابێت هاوڵاتییان بگەرێنەوە

تشرینی دووه‌م 27, 2024 09:17
ئەو گوندانەی کە ئیسرائیل داوای کردووە چۆلبکرێن نابێت هاوڵاتییان بگەرێنەوە
0

لایک

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، لە بەیاننامەیەکدا لە تێلێگرام ڕایگەیاند، هۆشدارییەکی بەپەلە بۆ دانیشتوانی باشووری لوبنان، لەگەڵ چوونە بواری جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی ئاگربەست، و بە پشتبەستن بە بڕگەکانی، سوپای ئیسرائیل لە ناوخۆی باشووری لوبنان جێگیرە .

ئاماژەی بەوەشکرد: قەدەغەیە بەرەو ئەو گوندانە بڕۆن کە ئیسرائیل داوای کردووە چۆڵبکرێن یان بەرەو هێزەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا.

ئاماژەی بەوەشکرد: لە کاتی سەلامەتی گەڕانەوە بۆ ماڵەکانتان ئاگادارتان دەکەینەوە، لەپێناو سەلامەتی خۆتان و سەلامەتی ئەندامانی خێزانەکانتان، خۆتان لەو ناوچانە بەدوور بگرن .

یەکێک لە بڕگەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان حزبوڵای لوبنان و ئیسرائیل، “کشانەوەی وردە وردەی ئیسرائیل لە باشووری هێڵی شین لە ماوەی تا 60 ڕۆژدا دیاری کراوە”.

کاتژمێر چواری بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 27ـی تشرینی دووەمی 2024، ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان حزبوڵلای لوبنان و ئیسرائیل، لەلایەن جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکاوە ڕاگەیەندرا و کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەوەش دوای زیاتر لە ساڵێک شەڕی نێوان هەردوولا .

هەروەها لای خۆیەوە، جۆو بایدن ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، ئیسرائیل و لوبنان لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتوون.

En az 10 karakter gerekli