پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق دوای جەژن دەخرێتە دەنگدان
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق دوای جەژن دەخرێتە دەنگدان

پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق دوای جەژن دەخرێتە دەنگدان

لەکۆبوونەوەی ئەمشەوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، دوای خستنەڕوی بڕگە و ماددەکانی پرۆژەیاسای بودجە خوێندنەوەی دووەم بۆ ئەو پرۆژەیاسایە ئەنجامدرا.

نیسان 18, 2023 08:58
پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق دوای جەژن دەخرێتە دەنگدان
0

لایک

محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە سەرۆکایەتی کۆتاییەکانی دانیشتنی ژمارە (20)ـی ئەم خولەی دەکرد، کۆتایی بە دانیشتنەکە هێنا بۆ کاتێکی نادیار، دوای ئەوەی کۆتاییهات بە خوێندنەوەی دووەم و گفتوگۆی پەرلەمانتاران لەبارەی پرۆژەیاسای بودجە.

لە کۆبوونەوەکەدا دوای خستنەڕوی سەرنج و تێبینیەکان لەسەر کۆی بڕگە و ماددەکانی پرۆژەیاسای بودجە، خوێندنەوەی دووەم بۆ ئەو پرۆژەیاسایە ئەنجامدرا و بڕیاریشە لەدوای جەژنی رەمەزان خوێندنەوەی سێیەمی بۆ بکرێت و پاشانیش رۆژێک بۆ دەنگدان و پەسەندکردنی دیاریبکرێت.

هاوکات فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران عێراق بڵاویکردەوە، کۆتایی بە خوێندنەوە و گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی هاتووە و لە ماوەکانی داهاتوودا وەزیرەکان و پارێزگاری بانکی ناوەندی و کەسانی پەیوەندیدار بۆ گفتوگۆکردن لەسەری لە پەرلەمان میوانداری دەکرێن.

محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داوای لە وەزیرەکان و پارێزگاری بانکی ناوەندی کرد، لەگەڵ ئەندامانی لیژنەکانی پەرلەمان هەماهەنگی بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی راوبۆچوونەکانیان سەبارەت بە بودجە.

عێراق لە ئەمساڵدا دەیەوێت پرۆژە یاسای بودجەی ساڵەکانی 2023، 2024 و 2025 پێکەوە پەسەند بکات، کە قەبارەی پڕۆژە یاساکە تەنها بۆ ئەمساڵ بە 199 ترلیۆن دینار خەمڵێندراوە و پشکی هەرێمیش بە 12.67% دیاریکراوە.

En az 10 karakter gerekli