بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەى کوردستان ئاگاداری ئه‌و كه‌سانه ده‌كاته‌وه كه ده‌یانه‌وێت به مه‌به‌ستی “واسته و واسته‌كاری” سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه بكه‌ن به هیچ جۆرێک سه‌ردانییان نه‌كه‌ن چونكه به‌ر له ئێستا و ته‌ناته‌ت ئه‌مساڵیش هیچ كه‌سێک كه ناوی له تیروپشک نه‌بێت به‌شداری پرۆسه‌ی حه‌ج ناكات.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه، ئاگاداری هه‌مو ئه‌و كه‌سانه ده‌كاته‌وه كه ده‌یانه‌وێت به مه‌به‌ستی واسته و واسته‌كاری سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه بكه‌ن كه به هیچ جۆرێك سه‌ردانییان نه‌كه‌ن چونكه به‌ر له ئێستا و ته‌ناته‌ت ئه‌مساڵیش هیچ كه‌سێك كه ناوی له تیروپشك نه‌بێت به‌شداری پرۆسه‌ی حه‌ج ناكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پڕۆسه‌ی حه‌ج و پرۆسه‌یه‌كی ئایینیه و رێگه‌پێدراو نییه هیچ كه‌سێك كه به‌واسته فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌ده‌ستبهێنێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه ده‌ڵێت، “ئه‌مساڵ ناوی نوێ بۆ پرۆسه‌ی حه‌ج تۆمارناكرێت و ئه‌وانه‌ی ئه‌مساڵ به‌شداری پرۆسه‌ی حه‌ج ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ن كه پارساڵ به هۆی رێككاره‌كانی په‌تای كۆرۆنا و زۆری ته‌مه‌نیان یان به‌رنه‌كه‌وتنیان به‌هۆی ریزبه‌ندی و هه‌روه‌ها به‌شێكی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ساڵانی پێشوتر ناویان به یه‌ده‌گ ده‌رچوه”.