سوودانی: دەمانەوێت سەرچاوەکانی داهات زیاد بکەین
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی: دەمانەوێت سەرچاوەکانی داهات زیاد بکەین

سوودانی: دەمانەوێت سەرچاوەکانی داهات زیاد بکەین

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکومەتەکەی دەیەوێت عێراق ئازادبکات لە پشتبەستن تەنیا بە سەرچاوەی داهاتی نەوت و هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات لەرێگەی چالاککردنی کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی.

نیسان 16, 2023 11:23
سوودانی: دەمانەوێت سەرچاوەکانی داهات زیاد بکەین
0

لایک

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکومەتەکەی دەیەوێت عێراق ئازادبکات لە پشتبەستن تەنیا بە سەرچاوەی داهاتی نەوت و هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات لەرێگەی چالاککردنی کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی.

سوودانی دوێنێ شەممە 15ـی نیسانی 2023 سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد بە ئامادەبوونی هەردوو جێگرانی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران و وەزیرانی دەرەوە، نەوت و پلاندانان بۆ تاوتوێکردنی پرۆژەیاسای بودجە.

بە گوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگی داڕشتنی بودجە کراوە بۆ یەکمجار کە پرۆژەکانی بۆ ماوەی سێ ساڵ لەخۆدەگریت کە ئەمەش رەنگدانەوەی لەسەر ئاسانکاری و خێرایی لە جێبەجێکردنی پرۆژەکانی ژێرخان و خزمەتگوزارییەکان دەبێت.

لەلایەن خۆیەوە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئاماژەی بە پلانی کابینکەی کرد بۆ گەشەپێدان و ئابووری و چاکسازییە داراییەکان کە هاوکاردەبێت کە دابینکردنی هەلی کاری راستەقینە و چالاکردنی کەرتی تایبەت.

سوودانی ئاماژەی بەوەشدا، حکومەتەکەی دەیەوێت عێراق ئازادبکات لە پشتبەستن تەنیا بە سەرچاوەی داهاتی نەوت و هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات لەرێگەی چالاککردنی کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی.

En az 10 karakter gerekli