ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوەکە کە وەزیری دەرەوە و ناوخۆی عێراق، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، جێگری سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی و سەرۆکئەرکانی سوپا و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان تیایدا بەشداربوون، تایبەت بوو بەو مۆڵەتەی حکومەتی سوید داویەتی بۆ سووتاندنی قورئانی پیرۆز و رووداوی سووتاندنی باڵیۆزخانەی سوێد لە بەغداد.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرکۆنەی رووداوی سووتاندنی باڵیۆزخانەکە کراوە و بە پێشێلکارییەکی ئەمنی هەژمارکراوە، کە دەبێت دەستبەجێ چارەسەربکرێت و کەمتەرخەمانیش لە بەرپرسان لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە “بڕیاردرا ئەوانەی بوونەتە هۆی سووتاندنی باڵیۆزانەکە و دەستبەسەرکراون، رووبەڕووی دادگا بکرێنەوە، هەروەها کەمتەرخەمان لە بەرپرسانی ئەمنی رووبەڕووی لێکۆڵینەوە بکرێنەوە و رێکاری یاسایی لەدژیان بگیرێتەبەر”.
حکومەتی عێراق دووپاتی کردەوە “پابەندە بە پاراستنی هەموو نێردە دیپلۆماسییەکان و بەرپەرچدانەوەی هەموو هێرشێک کە بەئامانجیان بکات”.
بەپێی راگەیەندراوەکە، عێراق “هەر دوێنێ لەڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانییەوە بە حکومەتی سوێدی راگەیاندووە، پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵدا دەپچڕێنێت، ئەگەر رووداوی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوێد دووبارەببێتەوە و ئەو وڵاتە لەژێر پاساوی ئازادیی رادەربڕین، رێگەپێدانی بۆ ئەو کارە دا”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت