ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، وادەی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەنجوومەنەكە ئاشكرا دەكات.
كاروان یاروەیس، ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویكردووەتەوە:” سێ شەممەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەران كۆدەبێتەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بۆ ئەنجومەن.”
ئەوەش لەكاتێكدا دێت رۆژی 14-11-2023 دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی محەمەد حەلبووسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.
بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی، بەهۆی ئەو سكاڵایە دێت كە لەلایەن هەردوو پەرلەمانتار لەیس دلێمی و باسم خەشان لەسەر سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تۆماركرابوو، تێیدا حەلبووسییان بەوە تۆمەتباركردبوو كە پەرلەمانتار لەیس دلێمیی ناچار كردووە دەستلەكاركێشانەوە لە ئەندامیەتی پەرلەمان بنووسێت.