ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە دەکات
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە دەکات

ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە دەکات

ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ دانیشتنی تایبەت بە خوێندنەوەی دووەمی پرۆژەیاسای بودجە ئەنجام دەدات.

نیسان 16, 2023 09:33
ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە دەکات
0

لایک

فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی لیژنەی دارایی راپۆرتی خۆی لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە رادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی لیژنەکانی دارایی، پلاندانان و راژەی فیدراڵی، خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی ساڵەکانی 2023 و 2024 و 2025 دەکرێت.

دانیشتنەکە کاتژمێر 8:30 خولەکی ئێوارە دەستپێدەکات و چاوەڕوانیش دەکرێت پاش خوێندنەوەی دووەم بخرێتە دەنگدان.

هاوکات  شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوێنێ رایگەیاند، “پێژ جەژن خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای بودجە دەکرێت”.

شاخەوان عەبدوڵا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە دا، لە میانی کۆبوونەوەکەی دوێنێ له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ته‌ئكید له‌وه‌كرایه‌وه‌ كه‌ هه‌رچی زووه‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ بكرێت و بچێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ چونكه‌ زۆر بابه‌ت هه‌یه‌ پێویستی به‌ پڕۆژه‌ی بودجه‌ هه‌یه.

وتیشی، “رێككه‌وتنی هه‌رێمیش له‌گه‌ڵ به‌غداد په‌یوه‌ندی به‌ بودجه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆیه‌ هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه‌ كه‌ هه‌رچی زووه‌ تێبپه‌ڕێت، بڕیاردرا پێش جه‌ژن خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ بكرێت”.

راشیگەیاند “هه‌وڵده‌ده‌ین رۆژی یه‌كشه‌ممه (ئەمڕۆ)‌ یاخود دووشه‌ممه‌ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌ی بودجه‌ بدرێت چونكه‌ رێككه‌وتنی هه‌مو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی له‌سه‌ره‌ و دواكه‌وتنی پڕۆژه‌ی بودجه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌نێكدا نیه‌ و له‌دوای خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م كۆبونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت بۆ ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له‌ناو پڕۆژه‌ی بودجه‌دا هه‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت”.

ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی 4ی ئەم مانگە ئەنجومەنی نوێنەران بەبێ ئامادەبوونی محەممەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاساکە کرد.

عێراق لە ئەمساڵدا دەیەوێت پرۆژە یاسای بودجەی ساڵەکانی 2023، 2024 و 2025 پێکەوە پەسەند بکات، کە قەبارەی پڕۆژە یاساکە تەنها بۆ ئەمساڵ بە 199 ترلیۆن دینار خەمڵێندراوە و پشکى هەرێمیش بە 12.67%ـی دیاریکراوە.

En az 10 karakter gerekli