پشووەکانی مانگی ئادار دیاریکرا

پشووەکانی مانگی ئادار دیاریکرا

ئازار 1, 2023 00:15
پشووەکانی مانگی ئادار دیاریکرا
0

لایک

بەگوێرەی رۆژمێری حکومەتی هەرێم لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا 14 رۆژ لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە و شەش رۆژیش لەسەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ساڵانە لە 2023/3/11 تاوەکو 2023/3/24 لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشوی بەهارەی هەیە و بۆ ئەمساڵیش بە وتەی بەرپرسانی وەزارەتەکە هیچ گۆڕانکارییەک لەو خشتەیەدا روینەداوە.

وەزارەتی پەروەردە ئەو دەنگۆیانەش رەتدەکاتەوە کە باس لەوەدەکەن، پشوی بەهارە بەهۆی هاتنی مانگی رەمەزانەوە گۆڕانکارییان تێدا بکرێت و پشوەکان بخرێنە رۆژانی مانگی رەمەزانەوە.

هاوکات بەگوێرەی رۆژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی ئاداردا رۆژانی 5، 11، 14، 21، 22 و 23ی مانگی سێ پشوی فەرمی دەبێت لەسەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم.

En az 10 karakter gerekli