سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی رایگەیاند کە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، شەڕێکی گەورەیە و ئاماژەی بەویشدا، له كه‌س قه‌بوڵ ناكه‌ین پاره‌ی وڵات بۆ خۆی و حزبه‌کەی به‌كار بهێنێت.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بڵاوی کردەوە، محەمەد شیاع سوودانی لە وتەیەکدا لە میانی کۆنگرەی دیالۆگی بەغداد رایگەیاندووە کە بەرنامەیەکی باشیان بۆ پێشکەوتنی عێراق داناوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق راشیگه‌یاند، “شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی شه‌ڕێكی گه‌وره‌یه ئێمه ده‌یكه‌ین، چونكه ئه‌گه‌ر له‌و شه‌ڕه بدۆرێین له هه‌موو شه‌ڕه‌كانی دیكه ده‌دۆرێین سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست نایه‌ت تا به هاوكاری هه‌موو دامه‌زراوه‌كان نه‌بێت، ئامانجیشمان ته‌نها ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌یه پاشان خه‌ڵكی عێراق، ده‌بێت بتوانین متمانه‌ی نێوان حكومه‌ت و خه‌ڵك بگه‌ڕێنینه‌وه، چونكه به‌ڵێنی زۆر دراوه و كاری كه‌م كراوه”.
ده‌شڵێت: “من خۆم چاودێری پرۆژه‌كان ده‌كه‌م، هیچ هه‌ڵه و كهمووكوریهك قه‌بوڵ ناككهین، له كه‌س قه‌بوڵ ناكه‌ین پاره‌ی وڵات بۆ خۆی و حزبه‌ی به‌كار بهێنێت”.
محەمەد شیاع سوودانی راشیگەیاندووە “رۆڵێکی گرنگمان بە کەرتی تایبەت داوە ، هەروەها له سێ ساڵی داهاتوودا پرۆژه‌ی زۆر وردمان هه‌یه، بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان و دروستكردنی باڵه‌خانه، له عێراق دا په‌ره‌پێبده‌ین”.
سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، شەڕێکی گەورەیە و رێگا بە ھیچ کەموکوڕییەک نادەن کە ببێتە مایەی خراپ بەکارھێنانی سامانی گەلانی عێراق و وتوویەتی: “گەورەترین تەحەدا، بەدەستهێنانەوەی متمانەی ھاووڵاتییانە”.
محەمەد شیاع سوودانی تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە عێراق بۆ پێشکەوتن، خاوەن بنەما و ژێرخانی پێویستە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی وەک ئاماژەیەک بۆ (گفتوگاکانی نێوان سعوودیە و ئێران) ئەوەی خستەڕوو کە عێراق، پێگەی سروشتیی خۆی بۆ میوانداریکردنی دیالۆگەکانی نێوان وڵاتان، بەدەستھێناوەتەوە.
لە ماوەکانی رابردوودا، عێراق بە ئامانجی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ریاز و تاران کە ماوەی زیاتر لە ھەشت ساڵ بوو پچرابوو، میوانداریی زنجیرەیەک گفتوگۆی نێوان سعوودیە و ئێران کردبوو.