لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی نەوت بە ٦٤ دۆلار و ٧٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.
ئەمڕۆ شەممە ١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥،هاوشێوەی نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش لە جێگیریدا مایەوە و بە ٦٠ دۆلار و ٩٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
دوای ئەوەی بەهۆی ئەگەری رێککەوتنی نێوان چین و ئەمریکا بەرزکردنەوەی خواست بۆ نەوتی خاو زیادی کرد، بەڵام خستنەڕووی زۆری نەوت لەلایەن ئۆپێک پڵەسەوە لە کاریگەرییەکانی رێککەوتنەکەی نێوان چین و ئەمریکای لە بازاڕی نەوتدا کەمکردووەتەوە.