رووسیا: هەوڵێکی تیرۆرکردنی پوتین شکستی هێنا
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • رووسیا: هەوڵێکی تیرۆرکردنی پوتین شکستی هێنا

رووسیا: هەوڵێکی تیرۆرکردنی پوتین شکستی هێنا

ئایار 3, 2023 15:28
رووسیا: هەوڵێکی تیرۆرکردنی پوتین شکستی هێنا
0

لایک

سەرۆکایەتیی رووسیا بڵاویکردەوە، ئۆکرانیا لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، هەوڵی کوشتنی ڤلادیمێر پوتینی داوە.

کۆشکی کرملین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئۆکرانیا لە رێگەی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هەوڵی هێرشکردنە سەر شوێنی مانەوەی ڤلادیمێر پوتینی داوە”.

ئاشکراشیکرد، “ئامانجی هێرشەکە تیرۆرکردنی پوتین بوو، بەڵام لەرێگەی سیستمی رادارەوە توانراوە بخرێنە خوارەوە، پوتینیش هیچ زیانێکی بەرنەکەوتووە و سەلامەت بووە”.

هەر لە راگەیەندراوەکەی کرملیندا هاتووە، “ئەوەی روویدا هێرشێکی دوژمنکارانە بووە و لە کات و شوێنی گونجاودا وەڵامدەدرێنەوە”.

En az 10 karakter gerekli
Gönderdiğiniz yorum moderasyon ekibi tarafından incelendikten sonra yayınlanacaktır.