دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی سەردانەکەیان بۆ بەغدا زیاتر قسەی کرد و باسی لەوەش کرد، سەرۆکایەتیی هەرێم سوور دەبێت لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن و لە گفتوگۆ بەردەوام دەبێت لەگەڵ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ ئەوەی رۆژێک بۆ دیاریکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم دیاری بکەن.
دڵشاد شەهاب دەڵێت، ئەگەر ئەنجامدانی رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عێراق جێگیر بکرێت، ئەوە ئاسان نییە ئەو کۆمیسیۆنە بتوانێت هەردوو هەڵبژاردنە لە یەک کاتدا بەڕێوەببات، بۆیە پێدەچێت رۆژی دیکە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستنیشان بکرێت، بەڵام داواشیان کردووە کە ئەگەر کۆمیسیۆنی عێراق بتوانێت، هەردوو هەڵبژاردنەکە بەیەکەوە بکات.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت