دوای نۆ ساڵ گەشتی ئاسمانی نێوان هەرێم و وڵاتێک دەست پێدەکاتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دوای نۆ ساڵ گەشتی ئاسمانی نێوان هەرێم و وڵاتێک دەست پێدەکاتەوە

دوای نۆ ساڵ گەشتی ئاسمانی نێوان هەرێم و وڵاتێک دەست پێدەکاتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە گەشتە ئاسمانییەکانی بەغداد - هەولێر بۆ تەبلیسی پایتەختی وڵاتی جۆرجیا دەستپێدەکاتەوە و بە پێچەوانەشەوە.

حوزه‌یران 8, 2023 11:39
دوای نۆ ساڵ گەشتی ئاسمانی نێوان هەرێم و وڵاتێک دەست پێدەکاتەوە
0

لایک

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە داوە، بە پشتبەستن بە رێنماییەکانی رەزاق مەحبیس سەعداوی، وەزیری گواستنەوەی عێراق گەشتەکانی نێوان بەغداد – هەولێر بۆ شاری تەبلیسی پایتەختی وڵاتی جۆرجیا دوای ئەوەی بۆماوەی نۆ ساڵ راگیرابوون، دەستپێدەکاتەوە.

ئەوەش هاتووە، یەکەم گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتییەوە بەرە و هەولێر دەستپێدەکات و دواتر بەرەو فڕۆکەخانەی تەبلیسی نێودەوڵەتی لە جۆرجیا بەڕێدەکەوێت و گەشتە تەواودەکات.

ئاماژە بەوەش دراوە، هەفتانە گەشتێک لە بەغدادەوە دواتر بۆ هەولێر و لەوێشەوە بۆ تەبلیسی ئەنجامدەدرێت و لەداهاتووشدا ژمارەی گەشتەکان زیاتر دەبێت.

هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، پێدانی ڤیزا بەو گەشتیارانەی بەنیازن گەشت بۆ وڵاتی جۆرجیا بکەن تەنها لەرێگەی ئەو کۆمپانیایانەوە دەبێت کە مۆڵەتی فەرمییان هەیە.

En az 10 karakter gerekli