محەممەد یونس، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی بەشی وەبەرهێنان لە بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، دراوی بیانی هیچ مەترسیەکی لەسەر نیە تاوەکو وەبەرهێنانی تێدا ئەنجامبدرێت.
محەمەد یونس رایگەیاند، “وەبەرهێنانەکانی بانکی ناوەندی لە یەدەگی بیانی سەرچاوە دەگرن کە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە پارێزگاریان لێدەکرێت، بەگشتیش وەبەرهێنانەکان دابەشکراوە بەسەر کۆمەڵێک بەشدار، لەسەروی هەمویەوە بەشی نەختینەیی و وەبەرهێنان”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “یەدەگی دراوی بیانی لە عێراق 110 ملیار دۆلاری تێپەڕاندوە، زۆربەی ئەو پارەیەش وەبەرهێنانی تێدا کراوە چونکە دەتوانرێت بەبێ مەترسی بەکاربهێندرێت”.
محەممەد یونس ئاشکراشیکردوە، “ئێمە تا دەتوانین هەوڵدەدەین بچینە ناو وەبەرهێنانەکانەوە کە داهاتێکی گونجاو بەدەستبهێنن و خۆمان لەو مەترسیانە بەدور بگرین کە ڕەنگە یەدەگی بیانی ڕوبەڕوی ببنەوە، چونکە گەڕانەوەی وەبەرهێنانی بەدیهێندراو قبوڵکراوە و دەتوانرێت ئامانجەکانی بانک لەو رێگەیەوە یەدیبهێندرێن”.