ئومێد خۆشناو: هێرشکردنەسەر پارێزەرەکە قبووڵکراو نییە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئومێد خۆشناو: هێرشکردنەسەر پارێزەرەکە قبووڵکراو نییە

ئومێد خۆشناو: هێرشکردنەسەر پارێزەرەکە قبووڵکراو نییە

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر (ئەربیل) رایگەیاند "هێرشکردنەسەر پارێزەرەکە قبووڵکراو نییە و بکەرانی بە زووترین کات دەستگیردەکرێن".

نیسان 15, 2023 14:24
ئومێد خۆشناو: هێرشکردنەسەر پارێزەرەکە قبووڵکراو نییە
0

لایک

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر (ئەربیل) رایگەیاند “هێرشکردنەسەر پارێزەرەکە قبووڵکراو نییە و بکەرانی بە زووترین کات دەستگیردەکرێن”.

شەوی رابردوو پارێزەرێک بەناوی محەممەد یابە سۆفی لەلایەن چەند کەسێکەوە رفێندراوە، ئەمڕۆ 15-04-2023 ئومێد خۆشناو، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی رووداوەکە رایگەیاند”لە هەرێمی کوردستان هیچ کەسێک لە سەرووی یاساوە نییە و هێرشکارەکان یان دەبێ خۆیان رادەستی یاسا بکەن یان لە هەرشوێنێک بن دەستگیر دەکرێن”.

ئومێد خۆشناو، وتیشی ”ئەو دوو حاڵەتەی [سەرتاشین] لە هەولێر هەبوون، نە گوزارشتە لە شارێکی گەورەی وەک هەولێر و نە گوزارشتە لە حکومەتێک کە پڕە لە جێبەجێکردنی یاسا و پارێزگاریکردن لە ئەمنییەتی هاووڵاتییان”.

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوە دا، “بێگومان بکەرانی کردەوە ناشیرینەکەی هێرشکردنەسەر محەممەد یابە سۆفیش لە زووترین کاتدا دەکەونە بەردەمی یاسا و دەستگیر دەکرێن. ئەو جۆرە کارانە لەلایەن حکومەت و دەزگاکانی وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشەوە بە هیچ شێوەیەک قبووڵکراو نین”.

En az 10 karakter gerekli