د. رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان – عێراق رایگه‌یاند، له پێناوی پاراستنی یه‌كڕیزی گه‌لی كوردستان و هێزه سیاسیه‌كان و پاراستنی قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێم و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاک و بێگه‌رد كه گه‌ره‌نتی به‌شداریه‌كی كارای هاووڵاتیان بكات “به‌رپرسیارێتیه‌كی قورسیان له ئه‌ستۆ گرت و به‌رده‌ر له خواستی خۆمان چووینه ژێر باری واقعێكی تاڵ كه درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و بهكارایی هێشتنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو”.
د. رێواز فایه‌ق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له وتارێكدا له ده‌ستپێكی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی وه‌رزی به‌هاره‌ی په‌رله‌مان رایگه‌یاند، “ئه‌م وه‌رزه جیاواز له هه‌ر وه‌رزێكی دیكه په‌رله‌مانی كوردستان به یاسای ژماره (12)ی ساڵی 2022 خۆی و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی پابه‌ندی ئاماده‌كاریه سیاسی، یاسایی و ته‌كنیكییه‌كانی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن كردووه، بۆیه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌ركی یاسایی خۆمان وه‌ک دامه‌زراوه‌ی یاسادانان و چاودێری جێبه‌جێ ده‌كه‌ین و ئه‌وله‌ویه‌ت و كاری له پێشینه‌مان له په‌رله‌مانی كوردستان بریتییه له جێبه‌جێكردنی ئه‌و پابه‌ندییه یاساییه”.
وتیشی، “ئێمه له رابردوو له پێناوی پاراستنی یه‌كڕیزی گه‌لی كوردستان و هێزه سیاسیه‌كان و پاراستنی قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاک و بێگه‌رد كه گه‌ره‌نتی به‌شداریه‌كی كارای هاووڵاتیان بكات به‌رپرسیارێتیه‌كی قورسمان له ئه‌ستۆ گرت و به‌رده‌ر له خواستی خۆمان چووینه ژێر باری واقعێكی تاڵ كه درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و بهكارایی هێشتنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو”.
ئەوەشی خستەڕوو، “هێشتا باوه‌ڕمان ئه‌وه‌یه كه درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان رێگه دروسته‌كه نییه و ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردن ده‌بێت چوار ساڵ جارێک ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام له نێوان دروستبونی بۆشاییه‌كی یاسایی مه‌ترسیدار كه ببێته مایه‌ی ناكارایی دامه‌زراوه ده‌ستووریه‌كان و درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی په‌رله‌مان و دامه‌زراوه ده‌ستووریه‌كان ئێمه بژارده‌ی یهكممان هه‌ڵبژارد”.
هۆشداریشیدا کە له ئێستادا “كات له به‌رژه‌وه‌ندی قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و پڕۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسی نییه و چاوه‌ڕوانیمان ئه‌وه‌یه له‌كاتێكی قیاسی گونجاو‌دا هه‌رلایه‌كمان ئه‌ركه‌كانی خۆمان به‌رپرسیارانه جێبه‌جێ بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له ماوه‌ی دیاریكراودا هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌م ئه‌نجامبده‌ین”.