بەهۆی بارانبارینەوە پشوو راگەیەندرا

بەهۆی بارانبارینەوە پشوو راگەیەندرا

ئازار 15, 2023 21:42
بەهۆی بارانبارینەوە پشوو راگەیەندرا
0

لایک

بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینە بەهێزەی سنووری پارێزگای نەینەوای گرتووەتەوە، بڕیاردرا سبەینێ لەتەواوی فەرمانگە و ناوەندەكانی خوێندنی ئەو پارێزگایە بكرێتە پشووی فەرمی.

دیوانی پارێزگای نەینەوا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕو خراپیی كەشوهەوا، بڕیاردرا سبەینێ پێنجشەممە بكرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم فەرمانگە حكومییەكان و ناوەندەكانی خوێندن، جگە لە فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، شەپۆلێكی بەهێزی بارانبارین، زۆربەی ناوچەكانی سنووری پارێزگای نەینەوای گرتەوەو لەچەندین شوێنیش لافاو دروستبوو، بەهۆی لافاوەكەش لەقەزای سنجار هاووڵاتییەك گیانی لەدەستدا.

En az 10 karakter gerekli