به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر رایگەیاند كه كامێرای سه‌ر ترافیكلایته‌كان له‌هه‌ر چوارلای ترافیكی مه‌خموور (100) مه‌تری ته‌واو بووه و له سبه‌ینێوه سه‌رپێچییه‌كان تۆمارده‌كات.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە “كامێرای سه‌ر ترافیكلایته‌كان له‌هه‌ر چوارلای ترافیكی مه‌خموور (100) مه‌تری ته‌واو بووه، سبه‌ی كاری پێده‌كرێت”.
ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌ی هاتووچۆی هه‌ولێر:
سەرجەم هاووڵاتی و شوفێرانی بەڕێز ئاگاداردەکەینەوە، دانانی کامێرای چاودێری سەرترافیکلایتەکان، لەهەر چوار لای ترافیکی مەخموور (100) مەتری تەواوبووە، لە رێكکەوتی 2023/5/24 وەک تاقیکردنەوە کاریان پێدەکرێت.
هه‌روه‌ها هەفتەی داهاتوو بەشێوەی بەردەوام کاردەکەن، کامیرەکان سەرپێچییه‌كانی (لێدان لەچرای سووری ترافیکلایت، دەرچوون لەخێرایی رێگه‌پێدراوی شەقام لەکاتی چرای سەوز، گرتنی دەستە راستی کراوەی ترافکلایت، وەستان لەسەر هێڵی پەڕینەوەی پیادەکان و بەزاندنی ستۆپ لاین) تۆماردەکەن.
تکا لە شوفێرانی بەڕێز دەکەین، بۆسەلامەتی خۆیان و تووشنەبوون بەسزادان، ئەو سەرپێچیانە نەکەن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هەولێر