ئاهەنگی جامی جیهانی 2022 لە قەتەر دەستیپێکرد

ئاهەنگی جامی جیهانی 2022 لە قەتەر دەستیپێکرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
ئاهەنگی جامی جیهانی 2022 لە قەتەر دەستیپێکرد
0

لایک

ئێوارەی ئەمڕۆ ئاهەنگی مۆندیالی جیهانی 2022 لە قەتەر دەستیپێکرد و کاتژمێر 7:00ـی ئەمشەویش فیکەی یەکەم یاری مۆندیال لەنێوان قەتەر و ئیکوادۆر لێدەدرێت.

ئاهەنگی کردنەوەی مۆندیال کاتژمێر 5:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر یاریگای ئەلبەیت دەستیپێکرد و ماوەی 30 خولەک بەردەوام بوو، لە ئانگەکەدا فەهد ئەلکوبەیسی، گۆرانیبێژی قەتەری و یۆنگ کوک، گۆرانیبێژی کۆریای باشور گۆرانی کردنەوەی مۆندیالیان وت.

یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) دەڵێت، ئاهەنگەکە بریتییە لە بانگهێشتکردنی هەمو لایەک بۆ قەتەر و کۆکردنەوەی گەلانی جیهانە لەسەر بنەمای مرۆڤایەتیی، هەروەها ئامانجیان زاڵبونە بەسەر جیاوازییەکان.

جیانی ئینفانتینۆ سەرۆكی فیفا لە دوایین لێدوانیدا باسی لەوەشکرد، مۆندیالی 2022ی قەتەر باشترین چاپی مۆندیال دەبێت، چونکە هەشت یاریگای مۆندیال بە بەرزترین ستاندارد درووستكراون بۆ دەستگەیشتنی هاندەران بە ئاسانی و بینینی یارییەکان بەبێ كێشە و گرفت.

قەتەر لە نێوان 20ی تشرینی دوەم بۆ 18ی كانوونی دووەم میوانداری پاڵەوانێتییەكە دەكات، كە یەكەم مۆندیالە لە وڵاتێكی عەرەبی و لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام دەدرێت.