پارێزگای غازی عەنتاب رایگەیاند، لەمیانی مەراسیمێکدا کە لە فرۆکەخانەی عەنتاب بەڕێوەچوو، یەکەم گەشتی ئاسمانی لەنێوان بەغداد – غازی عەنتاب ئەنجامدرا.
لەوبارەیەوە حەسەن عەبدولواحید مەجید، کونسوڵی گشتی عێراق لە غازی عەنتاب ئاماژەی بەوەدا کە دەستپێکردنی گەشتە ئاسمانییەکان دەبێتە هۆی بەرزبوونی زیاتری پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان تورکیا و عێراق.
هاوکات خالید ئاجار، سەرۆکی کۆنسەی کاری تورکیا-عێراق ئاماژەی بەوەدا کە سەرجەم شارەکانی عێراق لە گەشەسەندن دایە و وتی، “لەئێستادا قەبارەی بازرگانی و کارکردنمان لە عێراق رۆژ لەدوای رۆژ گەورەتر دەبێت. غازی عەنتاب لەرووی هەناردەکردنەوە لە پلەی دووەم دایە. هیوادارم لەگەڵ ئەو گەشتە نوێیەدا قەبارەی گەشتیاری و بازرگانی و دەستی کارمان زیاتر پەرەدەسێنێت.